کەجەکە ڕایگەیاند، لەژێر فشاری ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا ڕێگە بە پارێزەران دراوە سەردانی ئیمراڵی بکەن و دەڵێت "پەیامەکەى ئۆجەلان په‌یامی دانوستان نیە".
كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه"، راگەیەندراوێکى لەبارەى دیدارى پارێزەران و ئۆجەلان بڵاوکردەوەو راگەیاند، وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزه‌ران به‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه ڕایانگه‌یاند، ئه‌و بانگه‌وازەی ئۆجەلان كردوویه‌تی نه په‌یامێكی دانوستانه نه ڕێككه‌وتنێكیشه.
ئەوەشی خستەروو، بانگەوازە‌كه‌ی ئۆجەلان لە بارەى گفتوگۆوە به‌ته‌واوی هه‌وڵدانه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێبازه‌كانی دانوستانی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و چاره‌سه‌ریی دیموكراتی.
کەجەکە پێیوایە، ڕێگرتن له‌نووسینی سه‌رنجه‌كان له‌كاتی دیداره‌كه‌دا و ڕێگه‌نه‌دان به‌بینینی زیندانییانی دیكه، هه‌روه‌ها كۆتایی نه‌هێنان به‌گۆشه‌گیری و جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریی ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ئازاد بۆ ژینی ئۆجەلان، ده‌ریده‌خات كه ئه‌م دیداره ته‌نها بۆ یه‌كجاره و جەختدەکاتەوە ئەو دیدارە له‌پێناوی كۆتایی هێنانە به‌فشاره‌كانی ڕای گشتی.
کەجەکە، ئاماژەى بەوەشکردوە، له‌گێڕانه‌وه‌ی پارێزه‌ران مرۆڤ تێده‌گات كه‌گۆشه‌گیری هه‌ڵنه‌گیراوه‌و داواكارییه‌كانی پارێزه‌ران جێبه‌جێ نه‌كراون.
ڕۆژی ٢ی ئایار سێ لە پارێزەرانی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان لە گرتووخانەی ئیمراڵی کرد، ئۆجەلان لەڕێی پارێزەرەکانییەوە ئاماژەی بەوە کردووە، دەتوانن کێشەکانی تورکیا و ناوچەکە بە گفتوگۆ چارەسەربکەن و پێویستە جارێکی دیکە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستپێبکاتەوە.