عادل عەبدولمەهدی: هەر بڕە پارەیەك لە یاسای بودجەدا هاتبێ بۆ هەرێمی كوردستان خەرجدەكرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی تەرخانكراوی یاسای بودجەی 2019 ی هەرێمی كوردستان دەنێرین دەشڵێت "لە گفتوگۆداین و پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە".

ئەمڕۆ سێشەممە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەر بڕە پارەیەك لە یاسای بودجەدا هاتبێ بۆ هەرێمی كوردستان خەرجدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەندێك تێڕوانینی جیاوازمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام لە گفتوگۆداین و پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە.

لەبارەی هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عیراق، سەرۆك وەزیرانی عیراق كە فەرماندەی گشتیی هێزە وتی "پەیوەندی باشمان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە هەیە، لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامدەبین لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیشمان لەگەڵ پێشمەرگە دژی داعش ئەنجامداوە".



ئه‌م بابه‌ته ‌1586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:52:07/05/2019