ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەمە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای کاراکردنەوەى ​سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم کۆببێتەوە.

بەپێی نوسراویکی دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا دەستەکە داوای لە پەرلەمانتاران کردووە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژى چوارشەممە لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن بۆ کۆبوونەوە، بەمەبەستی دەنگدان لە سەر پڕۆژە یاسای پێشنیازی کاراکردنەوەى دامەزراوەى سەرۆکاتی هەرێم. 

بەپێی زانیارییەکانی سپی لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا پرسی دوو جێگر بۆ سەرۆکایەتی هەرێم کە یەکێتی پێشنیازی زیادکردنی کردووە  و خوێندنەوەی یەکەمو دووەمی بۆ کراوە دەخرێتە دەنگدانەوە، ئەگەر دەنگی زۆرینەی بەدەستهێنا، ئەوا ئەو بڕگەیە جێگیردەکرێت و سەرۆکی هەرێم دوو جێگری دەبێت.




AM:09:09:08/05/2019