حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ماوه‌ی 60 ڕۆژی دیكه ده‌رفه‌ت به وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێككه‌وتنه ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نەبوون، ئەوا ئێران درێژه به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌دات و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2019 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگەیاند ، په‌یاممان بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێككه‌وتنه‌كه ناردووه و داومان لێكردوون كه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆیان بن سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به تایبه‌تی له بواری نه‌وت و بواره‌كانی بانكی.
وتیشی، "ئه‌گه‌ر دوای 60 ڕۆژ پابه‌ند نه‌بن ئه‌وا ئه‌و كات ئێرانیش پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پابه‌ندبوونی خۆی به ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كه‌م دهكاتهوەو،
چیتر ئێران ئاوی قورس و یۆرانیۆمی پیتێندراو بە وڵاتانی دیكە نافرۆشێـت".
روحانی ئاماژەی بەوەشکرد، ماوه‌ی ساڵێك ئێمه سه‌برمان كردووه و پابه‌ندی ڕێككهوتننامهکە بووین و ئه‌مڕۆ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه لهڕێككهوتننامهكه ناچینه ده‌ره‌وه و، هه‌موو جیهانیش بزانێت ئه‌مڕۆ ڕۆژی كۆتایی هاتنی ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه نییه.
لەبارەی دوبارە رادەستكردنی دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەكەی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی روحانی وتی، "وەڵامی زۆر توندمان دەبێت".
راشیگەیاند، هەرەسهێنانی رێككەوتنی ئەتۆمی مەترسی بۆ سەر ئێران و جیهانیش هەیە.
سەرۆککۆماری ئێران باسی لەوەشکرد، کە بە باڵیۆزی هەریەك لە وڵاتانی بریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و روسیای لە وڵاتەکەی راگەیاندوە، کە ئێران رادەوەستێت لە پابەندبونی بە هەندێك بڕگەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەی ساڵی 2015، لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئەو وڵاتانەدا ئەنجامدراوە.