سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان لای سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه کاری جێگره‌كانی دیاریده‌كرێت.
فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتی کوردستان بەدەنگى ئەمریکای راگەیاند،" له ڕێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و به‌پێی پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هیچ ناونیشانێك بۆ هیچ كام له جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری نەکراوە و ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگریش به‌پێی پێویست له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاریده‌كرێت".
وتیشی، هیچ كام لە جێگرەکانى سەرۆکى هەرێم یه‌كه‌م و دووه‌م نین، هه‌ردووكیان جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمن، پاش متمانه دان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه جێگره‌كانی دیاریده‌كرێت و دەسەڵاتەکانى بەپێی پێویست دیاریدەکرێن.
فازل میرانی راشیگەیاندووە، "ئه‌و خواستی حزبایه‌تیه هه‌ریه‌كه و به‌شێوه‌یه‌ك ته‌فسیری ده‌كات به‌ڵام ته‌فسیر كۆتاییه‌كه‌ی لای یاسا و مه‌نتیقه، براده‌رانی یه‌كێتی و گۆڕان له‌وه تێگه‌یشتن له‌دوای دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جێگره‌كانی كاری خۆیان ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فازڵ میرانی وتی" هیوا شتێكه وه واقیع شتێكی تره من ده‌خوازم له‌ماوه‌ی ده ڕۆژدا بتوانرێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا بكرێته‌وه، هیوا ده‌خوازم جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بكه‌ینه دوو جه‌ژن جه‌ژنی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی وه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیش بێت بۆ هه‌موومان چونكه ئێمه هه‌مووان قۆناغه‌كانمان بڕیووه پۆسته‌كانیش ڕێككه‌وتنمان له‌سه‌ر كردووه له‌گه‌ڵ برایانی گۆڕان و یه‌كێتی هی خۆشمان ئاماده كردووه كه‌واته ئه‌ركی كاك مه‌سرورمان ئاسانتر كردووه له دوای ته‌كلیفكردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌و ده‌چێت له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان به‌رنامه‌ی وه‌زاری خۆی داده‌نێت".