قوباد تاڵەبانی: بودجەی پێویست و خێرا بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەوبانەکان تەرخان دەکرێت

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردراوە کە بودجەی پێویست و خێرا بۆ چاککردنەوەی رێگەوبانەکان تەرخانبكرێت. 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی "لە دووەم كۆبوونەوەی تایبەت بە چاككردنەوەی رێگەوبانەكانی هەرێم، بڕیارماندا بودجەی پێویست و خێرا بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكرێت". 

دەشلێت "هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئەنجامدەدەین". 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی نوسیوە، لیژنە تایبەتەكانی وەزارەتی ناوخۆ چاودێری زیاتری جوڵەی بارهەڵگرەكان دەكەن بەتایبەت بارهەڵگرە بیانی و ترانزێتەكان. كاتی گونجاو بۆ هاتوچۆكردنی بارهەڵگرەكان دیاری دەكرێت، بەجۆرێك نەبنە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان.




PM:04:21:08/05/2019