وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، پەڕەى سۆماى ئەمساڵى ئەزموونە گشتییەکانى ساڵى خوێندنى 2018 ـ 2019ی قۆناغەکانى 9ى بنەڕەتى و 12ى ئامادەیی (وێژەیی و زانستى و پیشەیی)، بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ 8ی ئایاری 2019 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا پەڕەى سۆماى ئەمساڵى ئەزموونە گشتییەکانى ساڵى خوێندنى 2018 ـ 2019ی قۆناغەکانى 9ى بنەڕەتى و 12ى ئامادەیی (وێژەیی و زانستى و پیشەیی)، راگەیاند و چەند رێنماییەکیشی بۆ خوێندکاران بڵاوکردەوە تا لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا پەیڕەوی بکەن.
دەقی رێنماییەکان:
1. پێویستە بە وردى ئاگادارى پەڕەى سۆماکەتان بن.
2. ڕێنماییەکانى سەر پەڕەى سۆما بەر لە پڕکردنەوەى بخوێننەوە.
3. ئاگادارى چۆنیەتى مامەڵەکردن و پڕکردنەوەى بازنەى وەڵامى پرسپارەکانى پەڕەى سۆما بن.
4. پێویستە پەڕەى سۆماکە بە خاوێنى ڕابگیردرێت و نەدڕێت.