كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌م زووانه چەند سزایەکی دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئەو ڕاگەیەندراوەی كۆشكی سپی له كاتێكدایه، كه هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، ئێران هێشتا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستی به چه‌كی ناووكی رابگات.
هاوکات ئەمڕۆ حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ماوه‌ی 60 ڕۆژی دیكه ده‌رفه‌ت به وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێككه‌وتنه ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نەبوون، ئەوا ئێران درێژه به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌دات و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رز ده‌كاته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی ئێران دوای ئه‌وه دێت، كه ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و رێگه نادات هیچ وڵاتێك نه‌وتی ئێران بكڕێت.