له‌سه‌ر كرینه‌وه‌ی كۆشكێكی هاوسه‌ری سه‌ددام حوسێن، دوو هۆزی عێراقی دەبێتە شەڕیان.
په‌رله‌مانتار عالیه نوسێف، پەرلەمانتاری عێراق رایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی زه‌ویوزار شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی له شوێنه گرانبه‌هاكاندا، لەوانە کۆشکێکی سەدام كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ره‌زوانییه‌ی به‌غدا، كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان دوو هۆزی عێراقی.
نوسێف، لەدرێژەی لێدوانە رۆژنامەوانییەکەیدا دەڵێت " مه‌زاده‌كه له ناوچه‌ی ره‌زوانییه‌ی به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌سه‌ر كۆشكێك، كه هی "ساجده خه‌یروڵڵا"ی هاوسه‌ری سه‌ددام حوسێنی سه‌رۆكی له سێداره‌دراوی پێشووی عێراقه، تا ئێستاش نزیكه‌ی 300 كه‌س ئاماده‌ن كۆشكه‌كه بكڕن، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووبار.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی دوو هۆزه‌كه ئاشكرا بكات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وانه‌ی به‌شداری مه‌زاده‌كه ده‌كه‌ن، سه‌ر به دوو هۆزن و ئێستا كێشه كه‌وتووه‌ته نێوانیان، ئه‌ندامی یه‌كێك له هۆزه‌كانیش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر به‌رپرسی ژووری مه‌زاد و له به‌رپرسه حكوومییه‌كه‌ی داوه، چونكه به‌بێ مه‌زاد كۆشكه‌كه‌ی پێ نه‌فرۆشتووه.