سادق عەتیە، پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراق رایگەیاند کە شەپۆلێکی رەشەبای بەهێز رووی کردوەتە ناوچەکانی باشوری عێراق.
عەتیە باسی لەوەشکردوە کە رەشەباکە خۆڵ و هەورە بروسکەی لەگەڵدایە و زۆربەی شارەکانی باشوری عێراق دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە کە هاوکات شەپۆلەکە بارانی لەگەڵدایە و سەرجەم شارەکان دەگرێتەوە بەڵام لە بەسرە بەهێزترین دەبێت و لە ئەنباریش لاوازترین دەبێت.
هۆشداریشی داوە بە هاووڵاتیان، چونکە رەشەباکە بەهێزە و هەڕەمەکییە.