چراخان رەفیق: ئاشتی هەورامی بۆ پەردە پۆشکردنی گەندەڵیەکانی خۆی تۆمەتی بۆ من دروستکرد

هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، پێش هاوسەرگیریم لەگەڵ ئاشتی هەورامی من خاوەنی سەرمایەیەکی زۆری خۆم بووم وبە پارەی هیچ حیزبێک کارم نەکردوە.
 
لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەک دەست سپی کەوتووە تیایدا چراخان رەفیق خانمە بازرگانی کورد و هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سوروشتییەکانی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، لە کوردستان تەنها ئافرەتێک کرا بە گەندەڵ لە ناو هەموو ناپاک و گەندەڵەکاندا لە کاتێکدا من هیچ پلە و پایەیەکی حیزبی و حکومیم نەبووە ئاشتی هەورامی تۆمەتی بۆ من دروست کرد بۆ پەردە پۆش کردنی گەندەڵیەکانی خۆی و مەرامی خۆی چونکە دژایەتی گەندەڵیەکانی ئەوم کردوە.  
 
دەشڵێت، من وەکو بازرگانێک ئیشم کردوە و زوڵمم لێکراوە بەڵام کار ئاسانی بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەکرا کە ئاشتی هەورامی شەریک بوو لەگەڵیان. 

چراخان باسی لەوەشکردووە، " من وەکو چراخان رەفیق . ئەوکاتەی کە هاتومەتەوە کوردستان پارەیەکی یەکجار زۆرم بۆ وەبەرهێنان هێناوەتەوە وڵات کە دەستم کرد بە دروست کردنی چرا مۆڵ و دامەزراندنی کۆمپانیای پاکژکردنەوە وە لە هەمان کاتدا لە ئێرانەوە بەنزینم هاوردە کردوە بۆ شارەکانی هەرێم لە کاتێکدا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەدی نەهاتبوو وە خودی ئاشتی هەورامی لە کوردستان نەبوو.
 
ئەوەشی وتووە "من لە خانەوادەیەکی خاوەن دارایی و باکگراوندی بازرگانیەوە هاتووم وەک نمونە لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا لە دەرەوەی وڵات دەستم بە بازرگانی کردووە شانبەشانی ئەندامانی خێزانەکەم،"لە تەمەنی یانزە ساڵیدا باوکم بازاری چراخانی نزیک بازاری زانکۆی سلێمانی لەسەر تاپۆ کردووم.

ئەو خانمە بازرگانە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە هەمان کاتدا باوکی رەحمەتیم پێش کۆچی یەکجارەکی بەشێکی ناوچەی سەعتاکۆیی لەسەر تاپۆ کردووم لەگەڵ چەندان ڕیستورانت و موڵکی دیکە کە باوکم خاوەندارێتی رەهای کردوە".
 
رونیشیكردووەتەوە، "لە وڵاتی ئەڵمانیا لە تەمەنی لاویدا بە دەستی خۆم دەستم کردوە بە دامەزراندنی کۆمپانیا و کارگەی تەختەو پلاستیک کە سەرچاوە دارایەکانی لە خانەوادەکەم و خودی باوکم بووە. 
 
هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی دەشلێت، ئەم ڕونکردنەوانە بۆ ڕای گشتیە کە من وەکو ئافرەتێک بە بازرگانی و کارکردن شان بە شانی کرێکارەکانم کارمکردوە لە پاکژکردنەوەی زەوییە و خۆم پێگەیاندوە و وەبەرهێنانم کردوە و تەواوی بەڵگەنامەکان بەردەستن من هیچ کاتێک پێویستم بە ئاشتی هەورامی نەبووە بەڵام ناحەزانم دەیانەوێت نکوڵی لە تواناکانم بکەن. 
 
ئەوەشدەخاتەڕوو، پێش هاوسەرگیریم لەگەڵ ئاشتی هەورامی من خاوەنی سەرمایەیەکی زۆری خۆم بووم مێژوو شاهیدو پەتی درۆی ناحەزانیش کورتە وە بە پارەی هیچ حیزبێک کارم نەکردوە و ئەندامی هیچ حیزبێکی کوردستان نەبووم وەک ئافرەتێک شەرەفمەندانە کارەکانم بەڕێوە بردوە.
 
هەروەها دەڵێت "لە کوردستان تەنها ئافرەتێک کرا بە گەندەڵ لە ناو هەموو ناپاک و گەندەڵەکاندا لە کاتێکدا من هیچ پلە و پایەیەکی حیزبی و حکومیم نەبووە ئاشتی هەورامی تۆمەتی بۆ من دروست کرد بۆ پەردە پۆش کردنی گەندەڵیەکانی خۆی و مەرامی خۆی چونکە دژایەتی گەندەڵیەکانی ئەوم کردوە، من وەکو بازرگانێک ئیشم کردوە و زوڵمم لێکراوە بەڵام کار ئاسانی بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەکرا کە ئاشتی هەورامی شەریک بوو لەگەڵیان. 
 
بەوتەی چراخان، ئاشتی هەورامی لە لەندەن خاوەنی یەک خانوو بووە بەڵام لە کاتی ئێستادا خۆی و منداڵەکانی بوون بە ملیۆنێر و لە داهاتوودا ڕاستی زیاتر و نادیارتر بڵاو دەکەمەوە لە کاتێکدا من پێش هاوسەرگیریم نەمدەزانی کەسێکی زاڵم و گەندەڵە لە سەروبەندی هاوسەرگیریەکەشدا هەمیشە دژایەتی گەندەڵیەکانیم کردوە.  
 
هاوسەری پێشوی ئاشتی هەورامی جەختی لەوەشكردووەتەوە، "من ئێستا لەکوردوستانم لەماڵی خۆمم بێ منەتم لەهەموو ئەو توهمەت و هەرەشە و برەشانەی ئاشتی هەورامی و شەریکە دزەکانی بێ منەتم لەوەش ئاگادارم کە بەچەند کەسانێکی وتوە بەم زوانە توهمەتێکم بۆ دروست کەن و رێگیریم لێ بکەن.. وەسەبارەت بەشوو کردنم کاتی خۆی بە ئاشتی هەورامی بەم زوانە رونکردنەوەیەك بڵاو دەکەمەوە


AM:12:21:10/05/2019