زەریف هۆشداری دەداتە یەکێتی ئەوروپا

وەزیرى دەرەوەى ئێران هۆشداری دەداتە یەۆێتی ئەوروپا و ڕایگەیاند، پێویستە پابەندبن بە بەرپرسیارێتیان بەرامبەر ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەى نێوانیان.

محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاندووە، لەبرى ئەوەی داوایان لێبکرێت بە تەنها پابەندبن بە ڕێککەوتنى وڵاتانى پێنج کۆ یەک، پێویستە لەسەر وڵاتانى یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێراندا باش بکاتەوە.

چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا ئێران لەبەرامبەر سزاکانى ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەى ڕایگەیاند، بەشێک لەبەرپرسیارێتییەکانى بەرامبەر ڕێککەوتنى ئەتۆمى هەڵدەپەسێرێت، لەبەرامبەردا یەکێتی ئەوروپا هۆشدارییەکەى ئێرانی ڕەتکردەوە.

هاوکات ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت خۆی بەدووربگرێت لە زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ تاراندا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پێویستە تاران دان بنێت بەو بەرژەوەندییانەیدا کە هەیەتی لە بەردەوامبوونی پابەندبوونی بە ڕێککەوتنەکەوە.

 


PM:01:18:10/05/2019