تمه‌نی ئێرانی له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌وه‌ته 156 هه‌زارو 500 ریاڵی ئێرانی له‌بۆرسه‌ی جیهاندا.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی تایبه‌ت به‌ئابووری و نرخی دراوه جیهانیه‌كان، له‌دوێنێوه پێنجشه‌ممه، جارێكی دیكه نرخی تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌وه‌ته 156 هه‌زارو 500 ریاڵی ئێرانی له‌بۆرسه‌ی جیهاندا.
به‌به‌راوورد به هه‌فته‌ی رابردوو ته‌مه‌نی ئێرانی 10% به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ، كه له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سزای زیاتری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندو هه‌موو قه‌ده‌غه‌كرنێكی بازرگانی ئاسن و ئه‌له‌منیۆم و مس-ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا قه‌ده‌غه‌كرد.