قونسڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر رۆژی ١٠ی ئایار له پێگهی تایبهتی خۆیانهوه له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك ڕایگەیاند " ساختەکاران بەردەوام لە کاردان و لە دوای دەرفەتی دزینی زانیارییە تایبەتیەکانت دەگەڕێن، هۆشداریش دەداتە هاووڵاتییان كە ئێسته چالاكن".
هەروەها قونسڵخانە لەو پۆستەدا دەشڵێت "ساختەکاران بەردەوام لە کاردان و لە دوای دەرفەتی دزینی زانیاریە تایبەتیەکانت دەگەڕێن، ساختەكاران بە تایبەت ئێسته چالاکن، چوونکە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی پڕۆگرامی ڤیزەی هەمەجۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکایە، کە بە ڤیزەی یانهسیب و پڕۆگرامی گرین کاردی ئەمهریکی ناسراوە".
قونسڵ هۆشداری دەدات و دەڵێت " تکایە لە بیرت بێت، ئەگەر داواکاریت بۆ ئەم پڕۆگرامە پێشکەش کردبوو، ئەوا ئاگاداربە هیچ کات بە پێوەندی تەلەفۆنی، نامە، یاخود ئیمێڵ لە ئەنجامی ناونووسینکەت ئاگادار ناکرێیتەوە، تەنها ڕێگا بۆ زانینی ئەنجامی ناونووسینەکەت سەردانکردنی وێبسایتی فەرمی پڕۆگرامەکەیە کە ئەمە لینکەکەیەتی https://dvlottery.state.gov/.."
لە كۆتای پۆستەکەدا هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کەهەر شتێکی ترت بۆ هات بە تەلەفۆن، نامە یاخود ئیمێڵ ئەوا خۆتی لێ بەدور بگرەو دەڵێت" ئەگەر وا نەکەیت، ئەوا دەبیتە قوربانی دەستی ساختەکاری".