لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای ناسریە پێنج برا كە لە نێو یەك ئۆتۆمبێلدا بوون گیانیان لەدەستدا.
میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردەوە، ئەمرۆ شەممە ١١ی ئایاری ٢٠١٩ رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری چارچەر لەگەڵ تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنیدا روویداوە.
بەهۆی رووداوەكەوە، پێنج برا كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە بوون و لە ناشتنی تەرمی دایكیان گەڕاونەتەوە گیانیان لەدەستداوە.