چەند وێنەیەکی نوێی شاخی بەمۆ دوای بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ

کاتژمێر ١:٢٩ ی پاشنیوەڕۆ بوومەلەرزەیەکی گەورە لەنزیک سنوری نێوان ئێران و عێراق روویدا، بوومەلەرزەکە لەودیووی ئێرانەوە نزیک بوو لەشاری کرماشانی رۆژهەلآتی کوردستان، لەدیوی عێراقیشەوە نزیک بوو لەشاری دەربەندیخان.

بوومەلەرزەکە کە ٥ پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر، هیچ زیانێکی مادی و گیانی لێنەکەوتەوە، بەلآم بووە هۆی داڕمانی شاخێک لەزنجیرە چیای بەمۆ. بەسوپاسەوە، هاولآتی " حاجی رزگار " چەند وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی سپی ناردووە.




PM:11:08:11/05/2019