مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئاست سەركردایەتی تێبینیان لەسەر رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی ھەیە، بەڵام یەكێتی پێوەی پابەند دەبێت.
مەلا بەختیار، دەڵێت "ئەگەرچی لەناو یەكێتی و لە ئاستی سەركردایەتیدا تێبینی لەسەر رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی ھەیە، بەڵام یەكێتی جیددییە لەسەر رێككەوتنەكە و پابەندە بە جێبەجێكردنی".
لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت "پێویستە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەربارەی كێشەی نێوان ئێران و ئەمەریكا، لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا سیاسەتی خۆی بگونجێنێت و بەبێ حكوومەتی عێراق، نەچێتە ژێرباری ئەو بڕیارە سیاسی، ئەمنی و سەربازییە ھەستیارە.
دەشڵێت "پێم وایە لهم كێشهیهدا، كه كێشهیهكی ناوچهیی و جیهانییه، دەبێ ھەرێمی كوردستان سیاسەتی خۆی لەگەڵ بڕیاری مەركەزی دەوڵەتی عێراقدا هاوئاههنگ بكات".