عێراق...شەپۆلێکی گەرما دەستپێدەکات

سادق عەتییە پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراق بڵاویکردەوە کە لە سبەینێوە شەپۆلێکی گەرمای کورتخایەن بەسەر کەشوهەوای وڵاتدا زاڵ دەبێت.

سادق عەتییە بە پشتبەستن بە نەخشەی کەشوهەوای عێراقی بڵاویکردووەتەوە، کەشوهەوایەکی گەرم لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دێتە ئاراوە، بەشێوەیەک لە هەندێک شوێن مامناوەند و لە هەندێک شوێنی دیکەش گەرم دەبێت، کە بەهۆیەوە پلەکانی گەرماش لەچاو ڕۆژانی دیکەدا گەرمتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ شەپۆلێکی گەرما دەستپێدەکات و ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت، بەشێوەیەک پلەکانی گەرما لە نێوان سێ بۆ چوار پلە لە چاو ڕۆژانی ڕابردوودا بەرزتر دەبێتەوە.

سادق عەتییە جەختیکردووەتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە ڕۆژی هەینی داهاتوودا دەبێت، چاوەڕواندەکرێت پلەکانی گەرما لە ڕۆژی هەینی داهاتوو لە چەند پارێزگایەکی عێراق بەم شێوەیە بێت.



PM:07:47:12/05/2019