لەیارییەکانی هەفتەی ٣٧ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید توشی دۆڕانێکی
قورس هات و یانەی بەرشەلۆنەش بردنەوەی تۆمارکرد.
یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیدادو
لەئەنجامدا یاریەکەی ٣-١ پێدۆڕاند.
تاکە گۆڵی ریاڵ مەدرید براهیم دیاز تۆماریکردو کۆرتواس لێدانی سزای
گەڕاندەوە.
لە یارییەکی تردا یانەی بەرشەلۆنە دوای کارەساتەکەی لیڤەرپوڵ، میوانداری
یانەی خیتافی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-٠ لێ بباتەوە.
دوو گۆڵەکەش، ڤیدال و داکۆمان تۆماریان کرد، کە ئەمەی دواییان بە هەڵە لە خۆیانی کرد.
بەرشەلۆنە ئێستا ٨٦ خاڵی هەیەو پاڵەوانەو یانەی ریاڵ مەدریدیش ٦٨ خاڵی
هەیەو پلەی سێیەمی مسۆگەرکردووە.