ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بەغدا هاوڵاتیانی ولاتەکەی لە عێراق ئاگادار دەکاتەوەو داوایان لێدەکات  ئاگاداری خۆیانبن.

رۆژی شەممە ١١ی ئایار لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بەغدا هاوڵاتانی ولاتەکەی لە عێراق ئاگادار کردەوەو رایگەیاند بەهۆی زیاتربونی گرژی و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە ئاگاداری ئاسایش و سەلامەتی خۆیان بن، سەردانی عێراق نەكەن و لەو ناوچانە خۆیان بەدور بگرن كە تایبەتە بە كۆبونەوەی هاوڵاتیانی ئەمریكا.
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راشیگەیاندووە لە ئەگەری چاودێریكردنیان ئاگاداری خۆیان بن و چواردەورەكەیان بە هەند وەربگرن، داواشی كردوە بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر بەشی خزمەتگوزاری هاوڵاتی ئەمریكی لە پێگەی باڵیۆزخانە سەردان بكەن.

ئەمەش لەکاتێدایە لە ماوەی رابردودا باڵێۆزخانەكە بە بەردەوامی هۆشداریدەداتە هاوڵاتیانی و داوایان لێدەكات خۆیان لە مەترسی ئەو هێرشانە بپارێزن كە پێدەچێت روبەڕوی ناوچەكانی تایبەت بە ئەمریكا لەو وڵاتە ببێتەوە.
 


PM:11:48:12/05/2019