زیدان باسی شکستەکەی سۆسیداد دەکات

لە خولی یانەکانی ئیسپانیاو لە گەری ٣٧دا، یانەی ریاڵ مەدرید ٣-١ بە یانەی ریاڵ سۆسیداد دۆراو شکستێكی تری خستە سەر شکستەکانی ئەم وەرزەی.
لە دوای یاریەکە راهێنەری ریاڵ مەدرید زیدان، روونیکردەوە بۆچی دۆڕاون و رایگەیاند" سەرەتا باش یاریمان کردو هەلی گۆڵمان بۆ رێکەوت،بەڵام بەهۆی کرانە دەرەوەی ڤاییخۆ و یاریکردن بە ١٠ یاریزانەوە ئەرکی ئێمەی تەواو قورستر کرد.
راشیگەیاند" دەمەوێت مارسێلۆ بگەڕێتەوە بۆ ئاستی خۆی و بەیڵیش باشەو پێکانی نیەو ناشزانم هەفتەی داهاتوو لەگەڵمان دەبێت یان نا.
لە کۆتایدا وتی" حەزم دەکرد ئەمرۆ کۆتا یاری ئێمە بوایە لە خولی ئیسپانیاو وەرزەکە کۆتایی پێبهێنین، چونکە  وەرزێکی خراپمان بەڕێکردووە.



AM:12:44:13/05/2019