چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەیەکی خانەقین

چەکدارانی داعش شەوی رابردوو هێرشیان کردە سەر گوندێکی خانەقین و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی کوژران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەخانەقینەوە بە سپی راگەیاند" شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنوری خانەقین هێرشیان کردە سەر گوندی ئەحمەد تاهیر و چەند کاتژمێرێک لەنێوان چەکدارانی داعش و، هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان شەڕ ڕوویدا".

لە ئەنجامی ئەو هێرشە بۆ سەر ئەو ناوچەیە دوو هاوڵاتی کوژران و چەند هاوڵاتییەکی تر برینداربوون.

زیانی هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی داعش نەزانراوە.

ئەو هێرشەی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامدراوە کە ماوەیەکە بۆتە مۆڵگەی ئەو چەکدارانە سوودیان لەو بۆشاییە ئەمنییەی نێوان هەرێم و بەغدا وەرگرتووە.



AM:08:30:13/05/2019