سیناریستى ناودارى ئه‌مریكایى، ئاڵڤین سارگێنت له ته‌مه‌نى 92 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ى خۆى له شارى سیاتڵ-ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كۆچى دوایى كرد.
ئاڵڤین سارگێنت رۆژی پێنج شەممە ٩ی ئایار بەهۆی تەمەنی زۆر‌و پیریەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئەو نووسەرە چه‌ندین به‌رهه‌مى وەک سیناریۆى بۆ فیلمه‌كانى (Julia) و (Ordinary People) نووسیوه كه بۆ هه‌ردووكیان له ساڵه‌كانى 1978 و 1981 دابووەو خه‌ڵاتى ئۆسكارى بردووه‌ته‌وه.
سارگێنت سیناریۆى بۆ زنجیره فیلمه‌كانى (پیاوى جاڵجاڵۆكه - سپایدەرمان) نووسیوه و دوو جار خه‌ڵاتى ئۆسكارى لەسەر ئەو سیناریۆیەش پێبه‌خشراوه.
ئاڵڤین سارگێنت، سیناریۆى به‌شى دووه‌مى فیلمى سپایده‌ر مان-ى له ساڵى 2004 و به‌شى سێیه‌مى له ساڵى 2007دا نووسوه و سیناریۆى فیلمى The Amazing Spider-Man له ساڵى 2012دا نووسیوه.
ئاڵڤین سارگێنت سه‌ره‌تا به‌كارى نووسین بۆ ته‌له‌فزیۆن ده‌ستى پێكردووه و له ساڵى 1966ه‌وه به نووسینى فیلمى (Gambit) چووه دنیاى سینه‌ماوه و یه‌كێك بوو له كه‌سه ناوداره‌كانى هونه‌رى حه‌وته‌م له ئه‌مریكا و جیهانیشدا.