مەنسوور مورعید بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە پۆستی پارێزگاری پڕکردەوە و کەسێک لە جێگەی پارێزگاری لەکارلادراوی شارەکە دانرا.

کەمێک لەمەوبەر، لەمیانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، مەنسوور مورعید، بە زۆرینەی دەنگ بە پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژێردرا.

هەر لە دانیشتنەکەدا سیروان رۆژبەیانی، بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامك، بە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا، هەڵبژێردرا.

دواتر ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دیاریکردنی جێگری دووەمی پارێزگای دواخستووە بۆ کاتێکی تر.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، بەهۆی ڕووداوی قایەخەکەى موسڵەوە پارێزگاری پێشووی نەینەوا  لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەى لێوەرگیرایەوە.


PM:04:03:13/05/2019