وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رێنمایى نوێى له باره‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌ركرد، به‌پێى رێنماییهكهش گۆڕانگارى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستدا دێت.
بەگوێرەی رێنمایی ژماره‌ى 10ى ساڵى 2019ی وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئاڕاسته‌ى گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە تێیدا رێنماییەکی نوێ لەبارەی ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکراوە.
به‌پێى رێنماییه‌كه، گۆڕانكارى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستدا دێت و جگه له‌وه‌ش فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌كاتى گه‌شتكردن وه‌كو شاندى حكومى هه‌مان ماف و ئیمتیازاتیان ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و ساڵانه‌ى وه‌كو گرێبه‌ستیش فه‌رمانبه‌رن، له‌كاتى بوونیان به فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یى به خزمه‌ت بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت.
له رێنماییه نوێیه‌كه‌دا ئاماژه به مافه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست كراوه له‌ڕووى مۆڵه‌ت وه‌رگرتنى ئاسایى و نه‌خۆشى، سه‌رجه‌م نوێكردنه‌وه‌ى گڕیبهستهكانیش له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بێت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانیش له 1ى ئایاره‌وه به شێوازى نوێ مووچه وه‌رده‌گرن.