یانەی بەرشەلۆنەو گریزمان رێدەکەون

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی رێدەکەون تا لە هاوینی داهاتوو ئەویاریزانە پەیوەندی بە یانەیەکەیانەوە بکات.
چەند سەرچاوەیەکی بەهێز لە ئیسپانیاوە ئەمرۆ بڵاویان کردەوە، گریزمان و بەرشەلۆنە کۆتاییان بەهەموو شتێک هێناوەو  لە هاویندا ئەو ئەستێرە فەرەنسیە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە دەکات.
هەروەها یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت لەگەڵ گریزمان کۆببێتەوەو لە چون بۆ یانەی بەرشەلۆنە پەشیمانی بکاتەوە.
گریزمان تا ساڵی ٢٠٢٣ گرێبەستی لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید هەیەو ساڵانە ٢٠ ملیۆن یۆرۆشی لە یانەکەی پێ دەدرێت.



PM:04:48:13/05/2019