بەپێى نووسراوێکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک فەرمانبەر بە میلاکاتەوە لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە بۆ وەزارەتەکان دەگوازرێنەوە.
بە پێی نووسراوەکە کە لە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە دەرچووە و واژۆی نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردراوە ٢٨ فەرمانبەر بگوازرێنەوە کە زۆرینەیان یەکێتین.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند بەشێک لەو کەسانە پلە تایبەتن و خانەنشین دەکرێن هەندێکیشیان بۆ وەزارەتەکان بگوازێنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد لەناو ئەو ۲٨ فەرمانبەرەدا ژمارەیەکی زۆر کەمیان پارتین و زۆربەی سەر بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستانن.
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان بەڕێوە نەچووە کە بڕیارە جێگرێکی لە پشکی یەکێتی و جێگرێکی لە پشکی گۆڕان هەبێت.