ڕەنگە زۆر جار ئافرەتان باسی ئەوە بکەن کە لەگەڵ مێردەکانیان پێشتر پەیوەندییەکی پتەویان هەبووە ،بەڵام مێردەکەی ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی بۆی لاوازبووە یاخود هەر نەماو ئەمەش زۆربەی جار هۆکارەکەی خودی ئافرەتەکە خۆیەتی ،هەندێک جاریش هۆکاری دیکەیە وایکردووە ئەم پەیوەندییە لاواز بێێت .
ئەو هۆکارانەی وایانکردووە پەیوەندیان لاواز بێت ئەمانەن.
ـ ڕەنگە شتێکی لەناکاو لەژیانیدا ڕویدابێت: کاتێک مێردەکەت پەیوەندی لەگەڵت لاواز دەبێت بێگومان هۆکارێکی هەیە .بۆیە ڕەنگە مێردەکەت بیەوێت گەشتێک بکات ،یاخود کارێکی نوێی دۆزیبێتەوە کەکاتێکی زۆری لێببات .
ـ لەوانەیە مێشکی گۆڕابێت: وەکو وتراوە هەمووکەسێک شایەنی گۆڕانە هیچ کەسێک بێ کەموو کوڕی نییە، ڕەنگە هۆکارێک وای لێکردبێ کە گۆڕابێت وەک بیەوێت هاوسەرگیرییەکی نوێ بکات .
ـ کەوتنە خۆشەویستی لەگەڵ کەسێکی دیکە:ئەم کێشەیە زۆر جار لە نێوان هاوسەراندا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی ڕوخانی پەیوەندی نێوان ئەم دووهاوسەرە.
ـ خیانەت کردن: ئەوپیاوانەی خیانەت لەهاوسەرەکانیان دەبینن خۆشەویستیان بۆیان کەم دەبێتەوە ئەمەش وادەکات پەیوەندیان لاوازبێت و زۆرجار بەجیابوونەوە کۆتای پێبێت.
ـجیاوازی لە نێوان ئارەزوی سێکسی: بۆ زۆرێک لەپیاوان سەرەکیترین هۆکار ئارەزووی سێکسیە هەر بۆیە کەمی ئەم ئارەزووە لەئافرەتدا وادەکات مێردەکەی پەیوەندی لەگەڵیدا کەم ببێتەوە.
ئا: هە ـف
سەرچاوە: pulse&thoughtcatalog