مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٤ی ئایاری ٢٠١٩، به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی كۆده‌بێته‌وه .
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند پرسێكی گرنگ ده‌كرێت، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بکات.
بەپێی زانیارییەکانی سپی بڕیارە لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا گفتوگۆ لەبارەی پشكه‌كانی یه‌كێتی له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی کابینەی نوێی حکومەت بکرێت.