جەنگێكی مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە

ڕۆژنامەی نیویۆرك تیمز بڵاویكردوەتەوە، كە پێنتاگۆن  ئامادەیە و پلانی تەواوی هەیە بۆ هێرشكردنە سەر سوپای ئێران، لەكاتێكدا ئەگەر كۆماری ئیسلامی ئێران چالاكیە ئەتۆمیەكانی دەسپێبكاتەوە. 

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێنتاگۆن ئامادەكاری دەكات بۆ ڕەوانەكردنی ۱۲۰ هەزار سەرباز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

نیویۆرك تایمز ڕاشیگەیاندووە، كە وەزیری بەرگری ئەمەریكا، باتریك شاناهان لە كۆبونەوەیەكی گرنگدا پلانێك كە لەسەر داوای ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا جۆن بۆڵتن داڕێژراوە، دراوەتە یاریدەدەرانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمەریكا.

هاوكات ڕۆژنامەی ڕەئی ئەلیەوم لە بڵاوكراوەیەكیدا ئاماژەی بە جەنگێكی مێژووی كردووە  و ڕایگەیاندووە "بە هۆی ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران  ئەگەری ڕودانی جەنگێكی گەورەدەكرێت لە كەنداو".

ئەمە لەكاتێكدایە ئاڵۆزیەكانی ئەمەریكا و ئێران تادێت بەرەو خراپتردەڕوات و لە ئەگەری دەسپێكردنەوەی چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێراندا ئەمەریكا هەڵوێستی توندی خۆی دەبێت.




PM:02:38:14/05/2019