یانەی ریاڵ مەدرید رێکەوتنی تەواوی لەگەڵ هازارد کردووە

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا دووپاتی دەکەنەوە، یانەی ریاڵ مەدرید رێکەوتنی تەواوی لەگەڵ ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزیی کردووەو تەنها راگەیاندنی رەسمی ماوە.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا کەئەمرۆ سێشەممە بڵاویان کردۆتەوە، هازارد بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بووە بە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید و لە دوای کۆتایی یاری خولی ئەوروپا لە نیوان ئارسناڵ و چێڵسی لە ٢٩ی ئەم مانگە، گرێبەستی نێوانیان بەرەسمی واژۆ دەکرێت.
هەروەها ریال مەدرید بریاری فرۆشتی بەیڵی داوە، تا لە وەرزی داهاتوو هازارد بە سەرەکی یاری بکات.
هازاردیش رایدەگەیەنێت ماوەی دوو هەفتەیە  یانەی چێڵسیم لە هەموو شتێک ئاگادارکردۆتەوەو بڕیاری خۆمم داوە.



PM:02:45:14/05/2019