کۆنتی دەبێتە راهێنەری ئینتەرمیلان


ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزیی، دەبێتە راهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و شوێنی سپالێتی دەگڕێتەوە.
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرای دەکەن، کۆنتی لەگەڵ هەموو شتێک لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان رێکەوتووەو بۆ ماوەی ٤ ساڵ دەبێتە راهێنەری ئەو یانەیەو لە چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستی نێوانیان رادەگەیەنرێت.
هەروەها یانەی ئینتەرمیلان بڕیاریداوە ساڵانە ٩ ملیۆن بە کۆنتی بدات وەکو موچەو لە دوای کۆتایی خولی ئیتاڵیا، سپالێتی راهێنەری ئێستا دەربکات.
ئینتەرمیلان ئێستا لە پلەی سێیەمی خولی ئیتاڵیایەو ئەمەش خواستنی یانەکە نیە، دەیەوێت خولی ئیتاڵیا لە چنگی یانەی یۆڤانتۆس دەربهێنێت.

کۆنتی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە وەرزی رابردوو لە یانەی چێڵسی دەرکرا.

PM:02:52:14/05/2019