بەرشەلۆنە کۆتا دەرفەت بە ڤاڵڤێردی دەدات


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات و کۆتا دەرفەت بە راهێنەری یانەکەی ڤاڵڤێردی دەدات.
بەهۆی دۆڕانی بەرشەلۆنە ٤-٠ بە یانەی لیڤەرپوڵ و کرانە دەرەوەی ئەو یانەیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئیدارەی ئەو یانەیە کۆبۆوەو بڕیاریدا تا یاری کۆتایی جامی شا دەرفەت بە ڤاڵڤێری راهێنەر بدات.
یاریەکە لە ٢٥ی ئەم مانگە لە نیوان بەرشەلۆنەو ڤالنسیا ئەنجام دەدرێت و لە ئەگەری دۆڕانی یانەی بەرشەلۆنە، ئەوا پێشبینی دەکرێت ئەم راهێنەرە لە پۆستەکەی لا ببرێت.
هەروەها ئیدارەی بەرشەلۆنە بە باشی زانیوە یانەکە گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی بکات.



PM:03:00:14/05/2019