قوربانیەکی دیکەی ڕوداوەکەی موسڵ دۆزرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی یەکێک لە قوربانیەکانی ڕوداوی کەڵەکە ژێرئاوکەوتوەکەی موسڵ دۆزرایەوە.

لیوا کازم بورهان، بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی موسڵ ڕایگەیاند، تەرمی ئەو قوربانیەیان لە ناوچەی دندان دۆزیوەتەوە.

لیوا کازم بورهان ئەوەشی خستوەتەڕوو، ژمارەی قوربانیانی ئەو ڕوداوە بوو بە ۱۲٤ کەس و ۳۳ کەسیش لەو کارەساتەکە ڕزگاریانبوو. 

لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزی ئەمساڵدا، کەڵەکێک لەیەکێک لە ناوچە گەشتیاریەکانی موسڵ ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بونەقوربانی،هەر لەکاتی ڕوداوەکەدا تەرمی ۱۰۰ کەس دەرهێندرا.


PM:05:28:14/05/2019