توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى له ناوه‌نده‌كانى خوێندن باس له‌وه ده‌كه‌ن مافى فێرخواز له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه پێشێلده‌كرێت به رێژه‌یه‌كى زۆر، ئه‌و توێژه‌رانه ده‌ڵێن روبه‌ڕوى توانجى مامۆستایان بونه‌وه‌ته‌وه و به پارێزه‌رى فێرخواز ناو ده‌برێن.
به پێى راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى له ناوه‌نده‌كانى خوێندن باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه مامۆستایان مافى فێرخوازان پێشێل ده‌كه‌ن.
ڤیان یه‌دوڵڵا، توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له ئاماده‌یی (حه‌مرین) له قه‌زاى كه‌لار ده‌ڵێت: "مامۆستایان زۆر مافى فێرخوازان پێشێل ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت زۆرترین پێشێلكارى كه به‌رامبه‌ر به فێرخوازان كراوه له ناوه‌نده‌كه‌مان ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌و مامۆستایه‌وه بوه كه وانه‌ى مافیان پێده‌دات، كه پێشیان ئه‌ڵێى بۆ وایه گوێ ناگرن".
له هه‌مان كاتدا، سه‌لیم ساڵح كاكه‌خان، توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له ئاماده‌یی (گه‌رمیان) له ناحیه‌ى رزگارى، ئه‌وه‌ده‌خاته‌رو: "مافى فێرخواز له‌لایه‌ن مامۆستایانه زۆر پێشێلكراوه و به‌رده‌وامیشه، كاتێكیش كه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌دواداچونى بۆ بكه‌ین ناتوانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مامۆستایان پێمان ئه‌ڵێن ئێوه پارێزه‌رى فێرخوازانن و روبه‌روى توانج بومه‌ته‌وه ".
مامۆستایه‌ك ئه‌وه پشت راست ده‌كاته‌وه كه باس له پێشێلكردنى مافى فێرخوازان ده‌كرێت له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه.
چالاك عه‌بدولباقى حسێن، مامۆستا له ئاماده‌یی (فیدراڵ) له قه‌زاى كفرى وتى "كه‌مته‌رخه‌مى فێرخواز و بێباكى مامۆستایان هۆكارى سه‌ره‌كی بوه له ئاشنا نه‌كردنیان به مافه‌كانیان، به‌شێك له مامۆستایان ئاشنا نین به مافه‌كانى فێرخواز ئه‌وانه‌شى كه ئاشنان پێشێلى ده‌كه‌ن ".
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگه به پاڵپشتى رێكخراوى (NED)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامی ده‌دات و به‌دواداچون بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى ده‌كات له سنورى گه‌رمیان و تا ئێستا 38 راپۆرتى له‌سه‌ر ئه‌و دو كه‌رته بڵاوكردوه‌ته‌وه.