بەرەسمی ئاتلەتیکۆ مەدرید چوونی گریزمانی راگەیاند


ئەمشەو بەرەسمی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید چوونی هێرشبەری یانەکەی گریزمانی فەرەنسی راگەیاندو میدیاکانیش دەڵێن لەگەڵ بەرشەلۆنە گڕێبەستی کردووە.
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاویکردۆەوە، گریزمان لە وەرزی داهاتوو لەگەڵمان نابێت و یانەکە جێدەهێڵێت.
بە قسەی رۆژنامەکانیش ئەو یاریزانە بۆ ٥ ساڵ گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەکات.
گریزمانیش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆتەوەو سوپاسی هاندەرانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەکات و دەڵێت بۆ هەمیشە ئێوە لە دڵی مندان من بڕیاری چوونم لەم یانەیە داوەو دەمەوێت بەرەنگارییەکی تر تاقیبکەمەوە.
نرخی چوونیشی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە.



PM:11:34:14/05/2019