شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لەبەردەم دوکانێکی مەیفرۆشی لە بەغدای پایتەختی عێراق، رووی دا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی سێشەممە 14ی ئایاری 2019، تەقینەوەیەک لەبەردەم دوکانێکی فرۆشتنی خواردنەوە ئەلکحولییەکان لە نزیک گۆڕەپانی عەقەبە بن نافع لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدا، رووی داوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبێکەوە رووی داوەو، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە دوکانەکە داخراوبووە.
میدیاکانی عێراق ئاماژەیان بەوەشکردووە، كە دوای روداوەکە هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنەکە و لێكۆڵینەوەیان دەربارەی رووداوەكە دەستپێكردووە.