کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممە بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٤ و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٣ بە ٢١ و دهۆک ٣٣ بە ١٩ و کەرکوک ٣٨ بە ٢٦ پلە دەبێت".

هەروەها سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٦ و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٤ بە ٢٠ و دهۆک ٣٤ بە ١٩ و کەرکوک ٣٨ بە ٢٥ پلە دەبێت".

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە"بەراوردکارییەکى لە نێوان پلەکانى گەرماى ئەمڕۆى لەگەڵ هەمان ڕۆژى ساڵى ڕابردوودا کردووە و ڕایگەیاندووە، پلەکانى گەرما لە ئەمڕۆدا ٤-٦ پلە لەچاو ساڵى ڕابردوودا لە هەمان ڕێکەوتدا بەرزتر بووە".

 


AM:11:28:15/05/2019