چەند جۆرێک لەخواردنەوەی شەربەت زۆر پێویستە لەڕەمەزاندا بخورێتەوە


 لەماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا پێویستە نەهێڵیت لەشت توشی وشک بوونەوە ببێت لەبەر ئەوەی ماوەی چەند کاتژمێرێک خۆت بەدووردەگری لەخواردن و خواردنەوە، بۆیە دوای ڕۆژوو شکاندن پێویستە ئەم خواردنەوانە بخورێن تاکو لەشت  بەتەندروست بمێنیتەوە.

ـ شەربەتی تەماتە:  تەماتە زۆر بەسودە بۆ ووشکبوونەوەی لەش و پێست هەروەها زیپکە ، لەبەرئەوەی سەرچاوەیەکی باشی کۆلاجینە.

ـ شەربەتی گوێزەر:  هەموومان ئەوڕاستیە دەزانیین گوێزەر بەسودە بۆ بینای چاو، پێست هەروەها دژەئۆکسانەو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A.

ـ شەربەتی پرتەقاڵ: یەکێکی کە لەوخواردنەوانەی پێویستە بخورێت لەڕەمەزاندا شەربەتی پرتەقاڵی سروشتییە  ئەم خواردنەوەیە یارمەتی درەوشانەوەی پێست دەدات  لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.

ـ تەمەرند: شەربەتی تەمەرند دەوڵەمەندە بەکانزاو ڤیتامینەکان بۆیە ڕێگری دەکات لەپیربوونی پێست.

ـئا: هە ـف

سەرچاوە: Arabia wedding



PM:02:42:15/05/2019