گەورەترین کۆمپانیای ئەمەریکی عێراقی جێهێشت

کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمەریکی کە کێڵگە نەوتیەکانی بەسرە کاری دەکرد، ئەو شارە چۆڵدەکەن و دەکشێنەوە.

کەناڵی " ئەلحورە " ی ئەمەریکی رایگەیاند" كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی كە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیا نەوتیەكانی جیهانە، داوای لە كارمەندانی كردووە كێڵگە نەوتیەكانی پارێزگای بەسرە چۆڵ بكەن".

کەناڵەکە باس لەوە دەکات، ئێكسۆن مۆبیل لە كێڵگەكانی ڕۆژئاوای قرنەی بەسرە كار دەكات.
 
بڕیاری کشانەوەی ئێكسۆن مۆبیل، چەند كاتژمێرێك لە دوای بڕیارێكی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دێت، كە فەرمانی كردووە ئەو كارمەندانی كاری زۆر پێویستیان نییە، دەمودەست عێراق بەجێ بێڵن.

هەموو ئەو پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنیانە دوای تووندبوونەوەی بارگرژی نێوان ئەمەریکا و ئێران دێت لەسەر پرۆژەی ئەتۆمی ئێران، کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.



PM:10:05:15/05/2019