به‌رپرسی راگه‌یاندنكاری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی لە حزبه‌کەی راگه‌یاند.
حه‌یده‌ر مزه‌فه‌ر، به‌رپرسی راگه‌یاندنكاری عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نوسیویەتی "وه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و یاساییم به كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه نه‌ماوه".
ئەوەشی نوسیووە "پاڵپشتی خۆم بۆ ئه‌ندامانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌رده‌بڕم له پێناو پڕۆژه‌یه‌كی ئیسلامی سه‌ربه‌خۆ".
ئەمە دووەم بەرپرسی کۆمەڵی ئیسلامیە، کە ئه‌مڕۆ چوارشەممە عەباس محەممەد، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیی لە کۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند و وتی لەمەودوا وەک فراکسیۆنێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبێت لە ئەنجومەنەکە.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا ژماره‌یه‌كی له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بەکۆمەڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و حزبه راگه‌یاند.