قایمقامیهتی ههولێر رایگەیاند، کە دەستیان گرتووە بەسەر 32 كارتۆن خورمای بهسهرچوودا كه بهشێوهی ساخته بهرواری لێدرابوو و لە خوارووی عیراقەوە هێنراوەتە نێو کوردستان.
له راگهیهندراوێكدا کە وێنەکەی دەست سپی کەوتووە تیایدا نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگهیاندووه"ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019 لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، توانیان دەستبەسەر 32 تهن خورمای بەسەرچوو لە عەلوەی هەولێردا بگرن".
دەشڵێت، ئەو خورمایەی دەستیبەسەردا گیراوە، ماوەکەی بەسەرچووە و بەشێوەیکی ساختە بەرواری بەسەرچوونەکەی دەستکاریکراوە، لە خوارووی عیراقەوە هێنراوەتە نێو کوردستان و ئەو بازرگانانەشی خورماکەیان هێناوە، بەڕەگەز عەرەبن.
قایمقامیهتی ههولێر ئاماژەی بەوە شکردووە، خەڵکانێک هەن دەیانەوێت مانگی رەمەزان بقۆزنەوە بۆ ساخکردنەوەی کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوو، بەڵام دوای بەدواداچوونێکی چڕ ئەمڕۆ لیژنەکانمان توانیان لە کۆگاکانی پشت عەلوەی هەولێرد دەستبەسەر 32 تەن خورمای بەسەرچوودا بگرن".
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا قایمقامیهتی ههولێر ئاماژەی بەوەشکردووە ، "ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە پێش دوو مانگ ئامادەکاریان کردووە، چەندین جۆر خورمایان لە ناوچەکانی خواری عیراق هێناوە، هەر هەمووشی ماوەکەی بەسەرچووە، دوای دەستبەسەرداگرتنیشی بازرگانەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بەپێی یاسا کاردانەوەی لەگەڵ دەکرێت.