ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دوێنێ چوارشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ئاشکراکرد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە سپی ڕاگەیاند" رۆژی پێنجشەممە 16ی ئایاری 2019، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن و رەگەزنامە دابەشدەكرێت".

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هەفتەی داهاتوو١٩ی ئایاری ٢٠١٩ مووچەی هەر یەک لە وەزارەته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ژینگه‌، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابەشده‌كرێت.

 



AM:09:11:16/05/2019