پەکەکە دوو پاسی سوپای تورکیای کردە ئامانج

پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکە لە ناوچەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک دوو پاسی سوپای تورکیای کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەرپازی تورکیا کوژران و بریندار بوون.

ماڵپەڕی ڕۆژنیوز، نزیک لە پەکەکە، بڵاویکردەوە، کە لە ڕوداوەکەی شارەدێی سەرسنگ ژمارەیەک کوژرا و بریندار هەیە، بەڵام تا ئیستا نازانرێت ژمارەیان چەندە.

هاوکات چەند سەرجاوەیەکی دیکەی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە لە تەقینەوەکەدا سێ سەربازی سوپای تورکیا برینداربوون و سەربازێک کوژراوى، دوابەدوای ڕوداوەکەش تورکیا دەستی کردووە بە بۆردوومانکردنی دەوروبەری  شاردێی شیلادزێ.

جێی ئاماژە لە ئێستادا سوپای تورکیا و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە شوێنی روداوەکەن و، ڕێگەنادەن میدیاکان بچنە ئەو ناوچەیە.




PM:02:51:16/05/2019