سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوه‌یت، مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ لەناوچەکەدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت" بەداخەوە ئەگەری جەنگ لە ئارادایە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ ی ئایار، مەرزوق ئەلغانم، سەرۆکى ئەنجومەنى نیشتمانى کوەیت لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند " ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى سەرجەم وەزیرەکان، لە دانیشتنێکى نهێنیدا باس لە ئامادەکارییەکانى ئەگەرى ئەو مەترسیانە کرا کە رەنگە رووبەڕووى ناوچەکەمان ببێتەوە".
وتیشى: "بەپێی ئەو راپۆرتانەى حکومەت سەبارەت بەو مەترسییانە پێشکەشى پەرلەمانى کردووە، قۆناغى داهاتوو مەترسییەکى گەورە لە ناوچەکە دروستدەکات".
له وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌گه‌رى جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه غانم وتى: به‌پێى زانیارییه‌كان كه له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵێ به‌داخه‌وه ئه‌گه‌رى جه‌نگ له ئارادایه.
سەرۆکی پەرلەمان بۆ ولآتەکەی بە پێویستی دەزانێت کە ئامادەکاری و پلانێکى تۆکمە دابنێت بۆ بەرپەرچدانەوە هەر هێرش و مەترسییەک بۆ سەر ناوچەکە.