قاسم سلێمانی لەگەڵ سەرکردەو فەرماندە سەربازییەكانی حەشد لەبەغدا كۆبووەوە

فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لەبەغدا لەگەڵ ژمارەیەک گروپ و میلیشیای عێراق کۆبوەوە داوایکردوە خۆیان بۆ روبەروبونەوەی ئەمریکا ئامادەبنکەن.

رۆژنامەی گاردیانی بریتانی بڵاویكردەوە، کە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لەبەغدا کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئەو گروپ و میلیشیا عێراقییانەدا ئەنجامداوە كە لایەنگری ئێرانن و پێی راگەیاندوون"
 پێویستە خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمریكا ئامادە بكەن".

بەپێی رۆژنامەکە، دوای ئەوەی كە ئەمریكا و بریتانیا ئەو زانیارییانەیان پێگەیشتووە، راستەوخۆ ئاگاداری كارمەند و هاوڵاتییەكانی خۆیان كردووەتەوە كە ئاگایان لەخۆیانبێت و بڕیاریشیاندا ئەو كارمەندانەی ئەرکێکی گرنگیان نییە خۆیان لەبەغدا بكشێننەوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو،"كۆبوونەوەكە  سێ  هەفتە پێش ئێستا لە بەغدا بەئامادەبوونی هەموو ئەو سەركردە و فەرماندانەی حەشدی شەعبی بەڕێوەچووە، كە لەعێراق باڵادەستن".


AM:10:10:17/05/2019