ئەمریکا دوو کەشتی جەنگی لە کەنداو جێگیر کرد

حکومەتی ئەمریکا دوو کەشتی دیکەی جەنگی دیکەی گەیاندە کەنداو کە هەڵگری مووشەکی دوورهاوێژی "تۆماهۆک"ن.

ماڵپەڕی(ئاڕ تی) رووسی بڵاویکردەوە دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی بەناوەکانی USS Gonzalez و  USS Mcaul لە نزیک کەناراوەکانی عومان جێگیر کراون و بەبێ هیچ کێشەیەک بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.

پێشتریش ئەمریکا لەژێر ناوی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تاران و واشنتۆن، کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئابراهام لینکۆڵن و فڕۆکەی جەنگیی "بی 52" و سیستەمی دژە مووشەکی پاتریۆتی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.


AM:11:50:17/05/2019