وێنە..دزی لەخانمە گۆرانیبێژێکی ناودار دەکرێت


شەزا حەسون خانمە گۆرانیبێژی ناسراو عێراقی و عەرەبی دەڵێت"  لە یۆنان یەک ملیۆن دۆلارمان لێدزرا".

شەزا حەسون لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا دەڵێت " لە یۆنان لەگەڵ سێ هاوڕێ کچمدا بووین، بڕی یەک ملیۆن دۆلارمان لێبرا".

لەو چاوپێکەوتنەدا لەسەر ناو و ناوبانگی هونەری، شەزا دەڵێت " ناو ژیانی هونەری پڕێتی لە درۆ و فێڵکردن، بەڵام من تاکە هونەرمەند پەیوەندیم لەگەڵی زۆرباشە ئەحلامە، هیچ گرفتێکم لەگەڵیدا نییە". دەربارەی دەنگۆی پارە دزین لێی لە یۆنان وتی "بەڵێ لەگەڵ سێ هاوڕێ کچمدا بووین، بڕی یەک ملیۆن دۆلارمان لێبرا". 

شەزا لەدایکبوونی 1981 دانیشتووی مەغریبە و باوکی عیراقیە، لەبواری گەشتیاریدا خوێندنی تەواو کردووە لە فەرەنسا، ئەو ایە یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکانی عیراق و گۆرانی " شاعلها" دەنگدانەوەیەکی باشی لە ژیانیدا هەبووە، بەڵام گرفتی لەگەڵ کێشیدا هەیە، چونکە بەردەوام زیاد و کەم دەکات.



PM:11:52:17/05/2019