سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ئاشکراکرد.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەتبوو، تیایدا هاتبوو" سبه‌ى مووچه‌ى مانگى شوباتی رابوردووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ و دیوانی چاودێری دارایی‌ و ده‌سته‌كانى مافی مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی، ژینگه‌، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌زگای مین و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی دابه‌شده‌كرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، رۆژی دووشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ مووچەی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی، رۆشنبیری، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت.



PM:12:56:18/05/2019