کۆمپانیاى ئیکسۆن مۆبیل کارمەندەکانی لە بەسرە کشاندەوە

ئاژانسى هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کۆمپانیاى ئیکسۆن مۆبیل کارمەندەکانى لە کێڵگەى نەوتى قورنە یەک لە بەسرە کشاندەوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل  لە کێڵگەی قورنەی یەکی شاری بەسرە کشایەوە و بەشێک لە کارمەندەکانی بەرەو بارەگاى سەرەکى کۆمپانیاکە لە دوبەى ئیمارات ڕۆیشتون و بەشێکى تریان ڕوویان لە بارەگاى کۆمپانیایەکى نەوتى جیهانى کردوە لە شارى بەسرە.

بەرپرسانی عێراق بە "ڕۆیتەرز" ڕاگەیاندووە، کشانەوەى کارمەندەکانى کۆمپانیاکە لەو کێڵگەیە کاریگەرى لەسەر بەرهەمهێنانى نەوت نەبووە.

کشانەوەى کارمەندانى کۆمپانیاى ئیکسۆن مۆبیل کە کۆمپانیایەکى ئەمریکیە دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا باڵیۆزخانەى ئەمریکا داواى لە کارمەندان و هاوڵاتیانى وڵاتەکەى کرد لە عێراق بکشێنەوە.


PM:01:25:18/05/2019